Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 16:29

مستەفا كازمی داوای پاراستنی خۆپیشاندەران دەكات

کوردستان TV
100%

مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، پەیامێكی ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەكان كردووە بۆ ئەوەی خۆپیشاندەران بپارێزن ، هەروەها داوا-ش لە خۆپیشاندەران دەكات، پابەندبن بەخۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە .
هەروەها فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دووپاتی دەكاتەوە كە بەردەوامبوونی پەرەسەندنی سیاسی گرژی لە شەقامدا زیاد دەكات و خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی ناكات.
فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان جەختیشیكردەوە كە هێزە ئەمنییەكان ئەركی پاراستنی دامودەزگا فەرمییەكانیان لەسەر شانە، هەروەها جەختیشی لەسەر گرتنەبەری هەموو ڕێكارێكی یاسایی كردەوە. 
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بەسەدان لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر دووبارە دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوەو ناڕەزایەتیان لەبەرامبەر كاندیدكردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق دەڕبری و تا ئێستاش خۆیشاندانەكە بەردەوامی هەیە.
ڕۆژی چوارشەممە-ش لایەنگرانی ڕەوتی سەدری هەڵیانكوتایە سەر بارەگای پەرلەمان لە بەغدای پایتەخت بۆ ڕەتكردنەوەی كاندیدبوونی محەمەد شیاع سوودانی، بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.