Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 16:19

مەكتەبی سیاسی پارتی : هیوادارین سەری ساڵی نوێی كۆچی ببێتە هەوێنی خێر و خۆشی  

کوردستان TV
100%

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی كۆچی جەخت لە سەر پتەوكردنی گیانی ئاشتەوایی و لێبوردەیی و بەرقەراربوونی سەقامگیری و هاوئاهەنگی كۆمەڵایەتی و سیاسی و دوورخستنەوەی خولیا و بیری شەڕانگێزی و توندوتیژی لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە .
دەقی پەیامەكە ..
پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (یەكی موحەرەم) سەری ساڵی نوێی كۆچی

بەبۆنەی (یەكی موحەرەم) سەری ساڵی نوێی كۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی  لەسەرجەم مسوڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین و، هیوادارین ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هەوێنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بۆ تەواوی كۆمەڵگاكەمان بە هەموو پێكهاتەكانیەوە و مایەی كۆتایی هاتنی كێشە و دەردەسەرییەكان بێت.
لەو دەرفەتەدا دووبارە جەخت دەكەینەوە سەر پتەوكردنی گیانی ئاشتەوایی و لێبوردەیی و بەرقەراربوونی سەقامگیری و هاوئاهەنگی كۆمەڵایەتی و سیاسی و دوورخستنەوەی خولیا و بیری شەڕانگێزی و توندوتیژی لە هەرێمی كوردستان.

جارێكی دیكە سەری ساڵی نوێی كۆچی لەسەرجەم مسوڵمانان پیرۆزبێت...

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
1ـی موحەرەمی1444ـی كۆچی
30ـی7ـی2022زایینی
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.