Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 16:28

وەزیرەكەی سەدر: كوتلە سیاسییەكان بەرپرسیارن لە هەر هێرشێك بۆ سەر خۆپیشاندەران

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدری، كوتلە سیاسییەكانی بە بەرپرسیار زانی لە هەر هێرشێك بۆ سەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز لە نزیك ناوچەی سەوز لە بەغدا.
لەوبارەیەوە محەممەد ساڵح عێراقی كە بە "وەزیری سەدر" ناسراوە، لە تویتێكدا ڕایگەیاندووە، بە ناوی خودا، كوتلە سیاسییەكان بە بەرپرسیار دەزانین لە هەر هێرشێك بۆ سەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز. 
هەروەها دەڵێت: هێزە ئەمنییەكان لەگەڵ چاكسازیدان ، چاكسازی -یش لە گەڵ ئەواندایە.
وەزیرەكەی سەدر دەشڵێت: پارەی عێراقتان دزی، بۆیە بەسە بۆ ئێوە سەرپێچی لە خوێنی پاك بكەن.
هەروەها محەممەد ساڵح عێراقی پۆستەكەی بە هاشتاگی "خەڵك هێڵی سوورە" هاوپێچ كردووە.
پێشتر-یش مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق داوای لە هێزە ئەمنییەكان كردبوو خۆپیشاندەران بپارێزن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.