Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 16:25

خوێندنى باڵا: هەر خوازیارێک لە دەرەوە بخوێنێت پێویستە فۆڕمى دۆسیەى خوێندن بەشێوەى ئۆنڵاین پڕبکاتەوە

کوردستان TV
100%


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئاگادارى خوازیارانى خوێندن لە دەرەوەى وڵات دەکاتەوە، پێویستە فۆڕمى دۆسیەى خوێندن بە شێوەى ئۆنڵاین پڕبکەنەوە، چونکە مەرجێکى بنەڕەتییە بۆ یەکسانکردنى بڕوانامە.
لە گشتاندنێکى فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان بە ژمارە (١٢٢٢٩) لە ڕێکەوتى (٢٥/٧/٢٠٢٢) کە بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووەو ئاراستەى گشت وەزارەتەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و زانکۆکانى کوردستان کراوە، تایبەتە بە کردنەوەى دۆسیەى خوێندن لە دەرەوەى وڵات.
لە نوسراوەکەدا هاتووە: مۆرکردنى ئۆفەرى خوێندنى قوتابى و خوێندکار کە پێشتر لە دیوانى وەزارەت ئەنجام دەدرا، لە ئێستادا ئەم پرۆسەیە نەماوە، بەڵکو بەمەبەستى ئاسانکارى پرۆسەکە، پڕکردنەوەى فۆڕمى دۆسیەى خوێندن و پەسەندکردنى ئۆفەرەکە بەشێوەى ئۆنڵاین لە ڕێگەى لینکى (scholarship.digital.gov.krd) ئەنجامدەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.