Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 16:23

بڕیارەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نرخی کەل و پەلی خۆراکیی هەرزان کردووە

کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باجی لەسەر ژمارەیەکی زۆری کەلوپەلی خۆراکی هەڵگرت، ڕاوێژکارێکی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  رایده‌گه‌ێنێت، بڕیارەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کەلوپەلی خۆراکیی هەرزان کردووە.

فەتحی مەجید، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵگرتنی باج لەسەر ژمارەیەکی زۆری کەلوپەلی خۆراکی وای کردووە نرخی خۆراک هەرزان بێت و نرخەکەی بێتە خوارێ، چونکە کاریگەریی زۆری هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا ڕێککەوتنی ڕووسیا و ئۆکراینا وای کرد گەنم و زەیتیش هەرزان بێت.

ڕاوێژکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: ئەو بڕیارە کە باج لەسەر کۆمەڵێکی زۆری کەلوپەل هەڵگیراوە، وای کردووە نرخی کەلوپەل هەرزان بێت، ئەوەش وای کردووە کە خەڵک سوودی لێ وەربگرێت و لە بەرژوەندیی خەڵکی خۆماندایە.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.