خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند كه ئاره‌زوو ده‌كات لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی پێشووی تیپه‌كه‌ی جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه ڕیزی بلاوگڕانا.
لاپۆرتا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی، به‌و په‌ڕی نیازپاكیه‌وه هه‌ست ده‌كه‌م قه‌رزداری مێسیم، هیوادارم به‌ر له‌وه‌ی به یه‌كجاری واز له یاریكردن بێنێت جارێكی دیكه بێته‌وه ڕیزی تیپه‌كه‌مان و دڵی هانده‌ران شاد بكات، پێم وایه ده‌توانین ئه‌م هه‌نگاوه به‌جێبگه‌یه‌نین، مێسی ته‌مه‌ن سیی و پێنج ساڵ له هاوینی پارساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بارسا ته‌واوبوو و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، كارگێڕی یانه كاتالۆنیه‌كه نه‌یتوانی گرێبه‌ستی درێژبكاته‌وه، بۆیه ڕیزی تیپه‌كه‌ی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پاریس سانجێرمان كرد.
گرێبه‌ستی مێسی له‌گه‌ڵ تیپه پاریسیه‌كه له هاوینی ساڵی داهاتوو ته‌واوده‌بێت، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیسپانیا، چاڤی هێرناندیز ڕاهێنه‌ری بارسا ئاره‌زوو ده‌كات ئه‌م ئه‌ستێره‌یه به‌ر له ده‌ستپێكی وه‌رزی دووهه‌زاروبیست و سێ بۆ دووهه‌زاروبیستوچوار بگه‌ڕێنێته‌وه ڕیزی تیپه‌كه‌ی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.