دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌فه‌رمی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سیڤیلیه ڕێككه‌وت بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكاری فه‌ڕه‌نسی جولێس كۆندێ بۆ ڕیزه‌كانی له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا، یاریزانه‌كه گه‌یشته شاری بارسێلۆناو له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی یانه كاتالۆنیه‌كه پشكنینی پزیشكی بۆ كرا‌و سه‌رجه‌م پشكنینه‌كانی سه‌ركه‌وتووانه تێپه‌ڕاندو به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بلاوگڕانا واژووكرد.
واش چاڕوان ده‌كرێت له ڕۆژانی داهاتوو كۆندێ به‌فه‌رمی پێشكه‌شی میدیاكان و هانده‌ران بكرێت، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیسپانیا، كۆندێی ته‌مه‌ن بیست و سێ ساڵ به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و به بڕی په‌نجا ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی سیڤیلیه‌وه هاته ڕیزی بارسێلۆنا.
ئه‌م به‌رگریكاره له وه‌رزی پێشوو چلوچوار یاری له‌سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان به درێسی سیڤیلیه ئه‌نجامداو سێ گۆڵی بۆ یانه‌كه تۆماركرد، به واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆندێ، یانه كاتالۆنیه‌كه پێنجه‌م یاریزانی له مێركاتۆی هاوینه له دوای هه‌ریه‌ك له ئه‌ندرێس كریستێنسنى دانیماركى و فڕانك كیسی كۆت دیڤواری و ڕافینیای به‌ڕازیلی و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.