ئەمڕۆ شەممە، ئیبراهیم ئەلجابری، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەدر لە بەغدا، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پۆستێكی بڵاوكردەوە، كە تیایدا رایگەیاند :خەڵك مانگرتنێكی كراوە لەناو پەرلەماندا هەڵدەبژێرێت.
ئەلجەبری لە بڵاوكراوەكەیدا ڕایگەیاندووە: خەڵك مانگرتنی كراوە لە پەرلەمان هەڵدەبژێرن، خوای گەورە بتانپارێزێت.
پێش ئەوەش ئەلجەبری لە پۆستێكی پێشوودا رایگەیاندبوو: "خەڵك لە پەرلەمانن و سوپاسی هێزە ئەمنییەكان دەكەن.
ماوەیەكی كەم لەمەوبەری ئەمڕۆ، مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە ئەمنییەكان و سەروچك وەزیرانی عێراق ، پەیامێكی ئاراستەی هێزە ئەمنییەكانی كرد كە دەبێت خۆپیشاندەران بپارێزن ، هاوكات داوای لە خۆپیشاندەران-یش كرد پابەندبن بەخۆپیشاندانی ئاشتیخوازنە.
نووسینگەی سەدر مانگرتنێكی كراوە لە نێو پەرلەمانی عێراق ڕادەگەیەنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.