Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 14:26

خۆپیشاندەران بەرەو باڵەخانەی دادگای فیدراڵی و ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەڕێكەوتن

کوردستان TV
100%

كەمێك پێش ئێستا بە دەیان خۆپیشاندەری لایەنگری موقتەدا سەدر، بەرەو باڵەخانەی دادگای فیدراڵی و ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەڕێكەوتن.
لەو بارەیەوە ساڵح محەممەد عێراقی ،ناسراو بە وەزیری سەدر،داوای لە خۆپیشاندەران كرد دەستدرێژی نەكەنە سەر دەسەڵاتی دادوەری.
عێراقی لە پۆستێكدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) رایگەیاند: هێرشكردنە سەر بارەگای دادوەری قەدەغەیە و بگەڕێنەوە بۆ پەرلەمان، چونكە سیمبولی خەڵكە.
ماوەیەكی كەم پێش ئێستا خۆپیشاندەران بەرەو باڵەخانەی دادگای فیدراڵی و ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەناو ناوچەی سەوز لە ناوەندی بەغدای پایتەخت بەڕێكەوتن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.