Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 14:14

رەوتی سەدر: هەوڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی كوردستان و ئەنبار شكاندنی شكۆی دەوڵەت بوو

کوردستان TV
100%

محەمەد ساڵح عێراقی، ناسراو بە وەزیرەكەی سەدر لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند:تەقاندنەوەی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان شكۆی دەوڵەتیان شكاند،نەك پاراستنی دامودەزگاكان لە گەندەڵی.
هەروەها دەڵێت: هەوڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و ئەنبار بە هۆی تائیفییەوە، شكاندنی شكۆی دەوڵەت بوو.
دەشڵێت: بۆیە ئاگاداربن لە بانگەوازكردن بۆ تێكدانی ئاشتی مەدەنی وەك چۆن لە دانیشتنەكانتان دژی هەڵبژاردنە ساختەكارییەكانی ئێستا كردتان.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.