كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه به‌كاتی هه‌ولێر، یاری كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بۆ تۆپی پێی خانمان كه ئینگلته‌را میوانداری كردووه، له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئینگلته‌رای میواندارو ئه‌ڵمانیا له یاریگای وێمبلی به‌ناوبانگ له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه، كچه یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده سه‌رقاڵی یه‌كه‌ی ڕاهێنان و ئاماده‌كارین، ئینگلته‌را هه‌وڵ ده‌دات نازناوی جامی یۆرۆی خانمان بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆی بباته‌وه ئه‌ویش به سوود وه‌رگرتن له یاریكردن له‌سه‌ر یاریگای خۆی و به پاڵپشتی هانده‌رانی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ران ئاماده‌ی یاریه‌كه بن،.
هاوكات ئه‌م یاریه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌بێت له نێوان ئه‌لێكساندرا پۆپ كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئه‌ڵمانیاو بیات مایادی كچه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئینگلته‌را كه هه‌ریه‌كه‌یان شه‌ش گۆڵیان تۆماركردووه‌و به هاوبه‌شی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی پاڵه‌وانێتیه‌كه دان.
له‌و لاشه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت ڕیكۆرده پێوانه‌ییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بكات كه له مێژووی خۆیدا هه‌شت جار نازناوی یۆرۆی خانمانی به‌ده‌ستهێناوه، كچه هێرشبه‌ری ئه‌ڵمانیا كلارا پاول به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی وڵاته‌كه‌ی دابڕاوه‌و به‌شداری له یاریه‌كه ناكات، جێگای باسه له یاری كۆتایی جامی یۆرۆی خانمانی ساڵی دووهه‌زارونۆ ئه‌ڵمانیا به شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له ئینگلته‌رای برده‌وه‌و نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
یاری كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بۆ تۆپی پێی له‌سه‌ر ئاستی ئافره‌تان له نێوان ئینگلته‌را و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.