Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 14:19

گوتاری کازمی سەبارەت بە دوا گۆڕانکارییەکانی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و خۆپیشاندانەکان

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 30ـی 07ـی 2022 گوتارێکی سەبارەت بە دواگۆرانکارییەکانی پڕۆسەی سیاسی عێراق و خۆپیشاندانەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی بڵاو کردەوە.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا بۆ گەلی عێراق ڕایگەیاند: گەلەکەمان تامەزرۆی ژیانە و حەزیان لە ناکۆکی، تۆڵە، ململانێ، خوێن، ڕق و خراپەکاری نییە، چاوەڕێی داهاتوویەکی یەکسان دەکەن بەقەد ئەو ئازارانەی کە پێیدا تێپەڕیون.

کازمی لە پەیامەکەی ڕاشیگەیاند: پێویستە لایەنە سیاسییەکان لەپێناو عێراق و عێراقییەکان دابنیشن و دانووستان بکەن، بگەنە لێکتێگەیشتن و لە زمانی خیانەت و دەرکردن خۆیان بە دووربگرن و بە ڕۆحێکی نیشتمانپەروەری بەرز و گشتگیر کۆببنەوە، چونکە هەزار ڕۆژ دیالۆگ و گفتوگۆ بکەن باشترە لەوەی دڵۆپێک خوێنی عێراقییەک بڕژێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە هەموومان هاوکار بین بۆ وەستاندنی ئەو کەسانەی کە ئەم فیتنەیە گەورەتر دەکەن، هەروەها دەبێت هەمووان زۆر باش بزانن کە ئاگری فیتنە هەمووان دەسووتێنێت.

کازمی ئاماژەی بەوە دا کە بارودۆخەکە زۆر سەختە، ئەمەش واقیعێکی تاڵە و پەشیمانییەکی زۆری بەدواوە دێت، دەبێت هاوکار بین و هەمووان یەکبخەین، بۆ ئەوەی بەرەو کۆتاییەکە نەچین، دەبێت عەقڵ و ویژدان لە بەرژەوەندی عێراق و عێراقییەکان و بەکاربێنین نەک لە بەرژەوەندی تەسکەوە.

جەختیشی کردۆتەوە کە هەمووان بەرپرسیارێتیان لە ئەستۆدایە، حزبەکان و چینی سیاسی و هێزە کۆمەڵایەتیەکان و کەسایەتییە کاریگەرەکانی دیکە، دەبێت بیڵێین هەمووان دەبێت بەپێی لۆژیک تێڕوانین مامەڵە بکەن لە پێناو عێراقدا، بۆ ئەوەی جارێکی تر نەدۆڕێین.

سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتی کردۆتەوە کە عێراق سپاردەیە، بۆیە با ئەم متمانەیە لەدەست نەدەین، ئەمە وشەیەکە من بە ڕاستگۆیی دەیڵێم، گوێم لەو شتانەیە کە بە نهێنی و بە ئاشکرا دەگوترێ، وە ئێمە راستگۆین، هیوادارین ئەمجارە کەسانی دیکە راستگۆ بن لەپێناو عێراق و عێراقییەکان.

هەروەها جەختی کردۆتەوە کە بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرن، ئامادەن بێ دوودڵی هەر کارێک بۆ عێراق بکەن، دووڕیانەکە سیاسییە و چارەسەری سیاسی پێویستە، چارەسەریش پێویستە بە دیالۆگی دڵسۆز و بنیاتنەر بێت لەپێناو عێراق و عێراقییەکان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.