Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 14:23

مژدەیەک لەبارەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ 8ـی حەسارۆک

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ شەممە 30ـی 07ـی 2022 ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمی کوردستان، بە گوژمەی نزیکەى 4 ملیار و 500 ملیۆن دینار دەست بەگەیاندنى خزمەتگوزارى بۆ کەرتى 8ـى حەسارۆک دەکرێت.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: وەک مژدەیەک بۆ خاوەن زەوییەکانى کەرتى 8ـى حەسارۆک، سبەی یەکشەممە 30ـی 07ـی 2022، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بەگوژمەى نزیکەى 4 ملیار و 500 ملیۆن دینار، لەسەر داهاتى فرۆشتنى 100%ـى زەوى، دواى جێبەجێکردنى دواین قۆناغی دانانی سەرەبلۆکەکانە لەم کەرتە، دەست بەکارەکانى پڕۆژەى بەشێک لە ئاو و ئاوەڕۆ و دروستکردنى شەقام بۆ کەرتى 8ى حەسارۆک بە گشت چیینەکانی دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەیاوەری جێگری سەرۆکی شارەوانی و بەرپرسی بەشی هونەری و بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی، لەگەڵ ژمارەیەک ئەندازیار، زەوییەکانی کەرتى 8ـی حەسارۆکیان بەسەرکردەوە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە مەبەست لە سەردانەکەشیاندا جێبەجێکردنى دوایین قۆناغی دانانی سەرەبلۆکەکان بوو لەم کەرتە، هاوکات سەرۆکی شارەوانی هەولێر بەڕێوەبەرایەتى شارەوانی4ـى ڕاسپارد، لەمەودوا لە تەواوی پانتایی زەوییەکانی کەرتى 8ـی حەسارۆک ھاووڵاتییان دەتوانن ڕێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانووە بەبێ هیچ کێشە و گرفتێک وەربگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.