Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 14:27

جێنین پلاسخارت: جەخت لە یەکگرتوویی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین

کوردستان TV
100%

نێردەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، هێزی هەرێمی کوردستان و عێراق لە یەکگرتندایە جەخت لەو یەکگرتنە دەگرین.

جێنین پلاسخارت نێردەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ڕێوڕەسمی گەڕانەوەی 100 ڕووفاتی جینۆسایدکراوی بارزانی ڕایگەیاند: ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی بەوپەڕی خەمناکییەوە یادی ونبوونی زیاتر 8 هەزار بارزانی بکەینەوە کە بێسەوروشوێن کران و هاوخەمییان بۆ دەردەبڕین.

ڕاشیگەیاند: تاوەکو ئێستا چەندان کەس چاوەڕێی دەرفەتێکن بۆ ئەوەی ڕووفاتی کەسوکاریان بە خاک بسپێرن، ئێستا هیچ وشەیەک نییە وەسفی ئەم ئازارە و ئەم ڕۆژە بکات.

ئەوەشی خستەڕوو کە "ئێستا پێکەوە یادی ڕووفاتی 100 بارزانی دیکە دەکەین، لەنێوان 2004 -2005  500 کەسی دیکەی بێسەروشوێن گەڕێنرانەوە، لە 2011، 300 کەسی دیکەی بێشەروشوێن گەڕێنرانەوە، لەکاتێکدا گەڕان بەدوای ڕووفات بەردەوامە، هیواخوازین ئەوانەی کەسێکیان لەدەستدا بێت بدۆزرێتەوە.

پلاسخارت ئاماژەی بەوە دا کە "ئەم ڕووداوانەی لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئەنفال و جینۆساید خۆیان دەبییننەوە، ئامانج لێی لەناوبردنی خەڵکی بێتاوان و بریندارکردنی چەندانی دیکە بوو، کەمێک لەو خەڵکانە لەو پڕۆسەیە ڕزگاربوون، ئامانج لە گەڕاندنەوەی ئەم ڕووفاتانە بەیەکشادبوونەوەی ئەو ئازیزانەیە کە چاوەڕێی ڕووفاتی کەسوکاریان دەکەن، هەروەها بیرخستنەوەیە بۆ ئەوەی ئەم جۆرە ڕووداوانە دووبارە نەبێتەوە، ئێمە ڕێزیان لێ دەگرین و هیواش دەخوازین گەڕانەوەی ئەم ڕووفاتانە دڵنەوایی بۆ کەسوکاریان بگەڕێنتەوە.

نێردەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جەختیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان و عێراق هەمیشە بە فرەڕەنگی دەبینرێت، هێز لە یەکگرتنیدایە، ئێمە لە هەرێم و عێراق جەخت لەو یەکگرتنە دەکەیەنەوە و پاڵپشتی و هاوسۆزی تەواو بۆ خانەوادەکانیان دەردەبڕین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.