ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/07/30 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پێشوازيكردن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕووفاتى سه‌د ئهنفالكراوى بارزانيدا كرد كه له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نوێنه‌رى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و نوێنه‌رانى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان و نوێنه‌رانى وڵاتان و ديپلۆماتكاران ئاماده‌ى بوون، وتارى هه‌ر يه‌ك له سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، نوێنه‌رى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، وه‌زيرى كاروبارى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، پێشكه‌ش كران.
دواتر فيلمێكى به‌ڵگه‌نامه‌يى ده‌رباره‌ى ئه‌نفالكردنى هه‌شت هه‌زار مێردمنداڵ و گه‌نج و پياوى بارزانى نمايش كرا كه سى و نۆ ساڵ پێشتر وه‌ك ئه‌مڕۆ هاوينى ساڵى 1983 له‌سه‌ر ده‌ستى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراق ئه‌نجام درا، ئينجا تاجه‌گوڵينه‌ى به‌شدارانى ڕێوڕه‌سمه‌كه له‌سه‌ر ڕووفاته‌كان دانران.
بڕيار وايه سبه‌ى يه‌كشه‌ممه 2022/07/31 ڕوفاتى ئه‌و سه‌د ئه‌نفالكراوه بارزانييه له ڕێوڕه‌سمێكى ديكه‌دا له مۆنۆمێنتى ئه‌نفالكراوه بارزانييه‌كان له ناوچه‌ى بارزان به خاك بسپێردرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.