دوای ئەوەی خۆپیشاندەران جارێکی دیکە چوونە ناو باڵەخانەی پەرلەمانەوە و دەرگەی پەرلەمانیان بە بلۆک داخست، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 30ـی 07ـی 2022 بڕیاری هەڵپەساردنی دانیشتەکانی پەرلەمانی دا تاوەکو کاتێکی نادیار هەڵپەسێرن.
محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئێستا بە کاتێکی هەستیار تێدەپەڕین، لە ڕوانگەی بەرپرسیارییەتییە نیشتمانییەکان و سیاسی و پیشەییەوە ، هەروەها پابەندبوومان بە دەستوور بڕیاری هەڵپەساردنی دانیشتەکانی پەرلەمانمان تاوەکو کاتێکی نادیار دا.
ڕاشیگەیاند: داوا له فهرماندهی گشتی هێزه چهكدارهكان دهكهم رێوشوێنی پێویست بگرێتهبهر بۆ پاراستنی دامودهزگاكان و خۆپیشاندهران، هەروەها داوا لە خۆپیشاندەران دهكهم ئارامی بپارێزن و موڵكی دهوڵهت بپارێزن.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە داوا لە سەرکردە و هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەم بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانەی گەل چاوەڕێی چارەسەرکردنی دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.