ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەهۆی ئەو دۆخە ئاڵۆزەی عێراق و خۆپیشاندانەکان بڕیاری ڕاگرتنی دەوامی دا بۆ سبەی یەکشەممە 31ـی 07ـی 2022 لەسەرجەم دامودەزگە فەرمییەکانی عێراق.
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لەسەر بڕیاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیار درا بە ڕاگرتنی دەوام لەسەرجەم دامودەزگە فەرمییەکان بۆ سبەی یەکشەممە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە جگە لە دامەزراوە ئەمنییەکان پێویستە بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەکان و تەندروستی 50% کاتەکان دەوام بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.