رۆژی ههینی 29 ى 7 ى 2022، هێزه ئهمنییهكانی ئێران، لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا لانی کەم4 کۆڵبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار و 6 کۆڵبەری دیکە لە کاتی هەڵهاتن بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە هەڵدێرەوە بریندار بوون.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بە هۆی دەستڕێژی گولەوە لانی کەم 4ی کۆڵبەر بە ناوەکانی عەلی بەهرامی، کۆسار خوسرەوی، حەیدەر خودکامە و دلاوەر فەرامەرزی لە بەشی سەر و لاقیانەوە بریندار بوون.
هەروەها شەش کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی لایق ئیسماعیل پوور، نیما حەیدەری، جەواد فەرامەرزی، سەعید مێهرەبانی، عەبدول عەبدی و شایان زەحمەتکێش لە کاتی هەڵهاتن و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی لاق و دەست و پشتیان بریندار بووە.
ئەم 10 کۆڵبەرە بە مەبەستی پێڕاگەیشتنی پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە.
شایانی باسە لایق ئیسماعیل پوور، جەواد فەرامەرزی و حەیدەر خودکامە خەڵکی پاوە، عەبدول عەبدی خەڵکی نۆریاو و شەش کۆڵبەرەکەی دیکە خەڵکی گوندی تین سەر بە شاری پاوە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.