Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 12:27

چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە دەربەندیخان جێبەجێ دەكرێن

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (295،923،000) دینار بۆ تەواوكردنی چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دەربەندیخان.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دەربەندیخان و بە گوێرەی پلانی ساڵی 2022 خەرج دەكرێت بە مەبەستی جێبەجێكردنی چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە دەربەندیخان.
پرۆژەكان بریتین لە نۆژەنكردنەوەی فلكەی گومرگ و شەقامی ژمارە 20، هەروەها نۆژەنكردنەوەی دووڕیانی دەربەن ژاڵەناو و نۆژەنكردنەوەی جەزرەی ناوەندی شەقامی شەهیدان و نۆژەنكردنەوەی فلكەی مەشتەل لە شەقامی شەهیدان لە دەربەندیخان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.