Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 12:23

لە هەفتەیەکدا 49 هەزار مامەڵە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسەپۆرت، رەگەزنامە و کاروباری شارستانی راییکراوە

کوردستان TV
100%


 لە ماوەی یەک هەفتەدا نزیکەی 20 هەزار کارتی نیشتمانی و 6 هەزار پاسەپۆرت بۆ هاووڵاتییان دەرهێندراوە و مامەڵەکانیان تەواوکراوە.

لەماوەی یەک هەفتەدا واتە لە 22 ی تەمموزی 2022 تاوەکو 28 تەمموزی 2022، لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی تایبەت بە رەگەزنامە و کاروباری شارستانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسەپۆرت لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان مامەڵەی هەزاران هاووڵاتیی رایی کراوە تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا.

لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان 19 هەزار و 966 کارتی نیشتمانی بۆ یەکەمجار دراوەتەوە بە هاووڵاتییان و مامەڵەکانیان تەواوکراوە هەر لە ماوەیەدا لە چوارچێوەی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی 32 هەزار و 180 مامەڵەی هاووڵاتییان رایی کراوە.

لەلایەکی دیکەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسەپۆرت لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان 16 هەزار و 586 مامەڵەی هاووڵاتییانی راییکراوە.

تەنها لە ماوەی هەفتەی رابردوودا 5 هەزار و 881  پاسەپۆرتی نوێ لەلایەن هاووڵاتییانەوە دەکراوە و 10 هەزار و 243 مامەڵەی نوێکردنەوەی پاسەپۆرتی هاووڵاتییانیش رایکراوە لەگەڵ چەندان کاروباری دیکەی هاووڵاتییان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.