Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:26

سەرۆكی ڕووسیا: ئامادەین ڕووبەڕووی هەر كەسێك ببینەوە كە هەڕەشە لە ئاسایشمان بكات

کوردستان TV
100%

دوای هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر سەركردایەتی كەشتیگەلی ڕووسیا لە سێباستۆپۆل، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا لە شاری سانت پترسبۆرگی زێدی خۆی، بەشداری نمایشێكی هێزی دەریایی ڕووسیا كرد .
پوتین لە وتارەكەیدا لە میانی ئاهەنگەكانی هێزی دەریایی جەختی كردەوە كە وڵاتەكەی گەرەنتی ئاسایشی سنوورەكانی دەكات و ئاماژەی بەوەدا كە كەشتیگەلەكانیان ڕووبەڕووی هەر كەسێك دەبنەوە كە هەڕەشە لە ئاسایشی ئەو وڵاتە بكات. 
گوتیشی: ئێمە مووشەكی دەریایی بێهاوتایمان لە جیهاندا هەیە، هێزی دەریاییمان كارامەیی بەرزە
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد هیچ سنوورێك بۆ تواناكانی مووشەكەكانی تسیركۆن نییە، هەروەها بەردەوام دەبین لە گەڕان بەدوای تەكنەلۆژیای جۆراوجۆری دەریایی.
لێدوانەكەی پوتین دوای ئەمە دێت كە میخائیل ڕەزڤۆزجایڤ، پارێزگاری سیباستۆپۆل لە كریمە ڕایگەیاند ،بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان بارەگای گەشتیگەلەكانی ڕووسیا لە شاری سێباستۆپۆل كراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە 6 كەس بریندار بوون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.