مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سورداش دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دزیان لە مزگەوتێکی سنوری مێرگەپان کردبوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی سكاڵاتۆماركرا كە مۆلیدەی مزگەوتێك لە مێرگەپان دزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سورداشەوە بە هاوكاری ئاسایشی سورداش تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن ، دەستیش گیرا بەسەر ئەومۆلیدەیەدا كە تۆمەتباران دزیبویان .
پۆلیس ئاماژه بهوهشدهكات: لەئێستادا تۆمەتباران ( ب ، ح ، ع لەدایكبووی 1991 ، ع ، ك ، م لەدایكبووی 1979 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .
دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە دزیان لە مزگەوتێک کردبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.