پۆلیسى سۆران رایگهیاند، گەنجێکیان دەستگیرکردووە کە ڤیدیۆى کچانى لە تیکتۆک بڵاوکردوەتەوە و داواى پارەى لێکردون.
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی سۆران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو کاتژمێر 12:20 شەو هاوڵاتیەک بەناوی (م ح ڕ) دانیشتووی شاری هەولێر، لە بەشی پۆلیسی ناوشاری سۆران، سکاڵای تۆمار کردووه لە دژی کەسێک بەناوی (م ت)، کە دانیشتووی شاری سۆرانە، گوایه ناوبراو گرتەی ڤیدیۆی کچهكهی لە تۆڕی کومەڵایەتی تیک تۆک بڵاو كردووهتهوه و پاشان لەبەرامبەر لابردنی ڤیدیۆکان داوای 600 دۆلاری ئەمەریکی كردووه.
له راگهیاندراوهكهی پۆلیسی سۆراندا ئاماژه بهوهشكراوه، دوای ئاگادارکردنەوەی دادوەری ئیشکگری سۆران تۆمەتبار بە پلانێکی تۆکمە لە کاتی وەرگرتنی بڕی پارەکە کە داوای کردبوو، بەپێی مادەی 2 لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن دەستگیر کرا.
سۆران .. گەنجێک دەستگیرکرا کە ڤیدیۆی کچانی لە تیکتۆک بڵاوکردۆتەوە و داوای پارەی لێکردوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.