Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 10:20

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەت کێشەی لافاوی هەولێر چارەسەر دەکرێت

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 31ـی 07ـی 2022 لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 35 ملیار دینار بۆ چارەسەری کێشەی لافاو لە پارێزگای هەولێر.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى گوژمەى 35 ملیار و 728 ملیۆن و 464  هەزار و دینار 150 بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى چارەسەرى کێشەى لافاو لەدەوروبەرى شەقامى 150 مەتری خێراى شارى هەولێر، بەمشێوەیەى خوارەوە:-

یەکەم:- دروستکردنى ئاوەڕۆى سندوقى (2*1.5) مەتری لە ڕێگەى پیرمام نزیک کونسوڵخانەى ئەمریکى، بە گوژمەى 896 ملیۆن و 948 هەزار دینار.

دووەم:- دروستکردنى ئاوەڕۆى کونجى کونکرێتى دووچاوەى (2*2.5) مەتری لەژێر شەقامى سەرەکى پیرمام نزیک ئەکواتارین و کونجى کونکرێتى (2*2)مەتری لەژێر شەقامى پیرمام کونسوڵخانەى ئەمریکى و کونجى کونکرێتى دووچاوەى (2*2) مەتری لەژێر شەقامى مەلا ئۆمەر بەگوژمەى 311 ملیۆن و 745 هەزار دینار.

سێیەم:- دروستکردنى ئاوەڕۆى سندوقى بۆ بەستنەوەى دوو ئاوبەرى سندوقی لەژێر شەقامى 150 مەتری کە بەناو گوندى کەلکندا دەڕوات تاوەکو دەگاتە شەقامى پیرمام، بە گوژمەى 5 ملیار و 420 ملیۆن و 176 هەزار دینار.

چوارەم:-  ئامادەکردنى ئامێر و کەرەستەى پێویست بۆ چاککردنەوە و ڕیکخستنەوەى تەنیشتە شانەکانى ڕێگاى سەرەکى مەلائۆمەڕ - خانزاد - پیرمام و دروستکردنى دیوارى پاڵپشت بەبەستەى ئاسنین و ئاوبەرى سندوقی کۆنکرێتى و بۆڕى کۆنکرێتى لوولەیی و دووبارە دروستکردنەوەى تەنیشتە جۆگەکان و جۆگەکانى ناوەڕاستى ڕێگەکان، بە گوژمەى ملیارێک و 628 ملیۆن و 70 هەزار و 150 دینار.

پێنجەم:- دروستكردنى ئاوه‌ڕۆى سندوقى قه‌باره‌ (3*2) مەتری لەپشت کوردستان ستى تاکو نەخۆشخانەى ئیماراتى لە بەحرکە و ئاوەڕۆى سنودقى قەبارە (3*3)مەتری لەبەحرکە نزیک نەخۆشخانەى ئیماراتى و دروستکردنى جۆگەى کراوە لەپشت کەمپى ئاوارەکانى بەحرکە بە گوژمەى 10 ملیار و 518 ملیۆن دینار.

شەشەم:- دروستكردنى كونجى سندوقی (3) چاوەى (3*1.5) مەتری لەبەردەم مزگەوتى دکتۆر نەریمان، بەگوژمەى 60 ملیۆن و 35 هەزار دینار.

حەوتەم:- دروستکردنى کونجى سندوقی (2) چاوەى (3*1.5) مەتری لەنزیک خەزانى ئاوى هەولێرى نوێ، بەگوژمەى 35 ملیۆن و 300 هەزار دینار.

هەشتەم:- ڕێکخستنەوەى کەندەکانى سنوورى هەولێرى نوێ، بەگوژمەى 612 ملیۆن و 500 هەزار دینار.

نۆیەم:-  دروستکردنى جووت ئاوەڕۆژى سندوقى (2.5*2.5) مەتری لە سەرەتاى کوردستان ستى تاوەکو گوندى شێخەشەل، بەگوژمەى 13 ملیار و 729 ملیۆن و 750هەزار دینار.

دەیەم:- دروستكردنى ئاوه‌ڕۆى سندوقى و لووله‌ى له‌شارۆچكه‌ى به‌حركه‌ / گوندى شێخەشەل / قۆناغى یەکەم، بەگوژمەى 2 ملیار و 515 ملیۆن و 625 هەزار دینار.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.