به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م واده‌ی كۆتاهاتنی مانگرتنی لایه‌نگرانی ڕه‌وته‌كه‌ی له‌نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یاند.
ئیبراهیم ئه‌لجابری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ڕایگه‌یاند: مانگرتنی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له‌نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و په‌رله‌مانی عێراق به كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ری گه‌نده‌ڵكاران له ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌ت دوور ده‌خرێنه‌وه.
ئه‌لجابری ڕایگه‌یاند: مانگرتنه‌كان له‌نێو په‌رله‌مان به كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه، ئێمه به گه‌لی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌و گه‌له‌ی كه به‌پێ به‌سه‌ر پرده‌كانی به‌غداوه چوونه‌ته نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان، له مانگرتنه‌كانتان به‌رده‌وام بن تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ری گه‌نده‌ڵه‌كان له‌نێو ده‌سه‌ڵات ده‌مێننه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ئامانجی یه‌كه‌م و كۆتایی مانگرتن بریتییه له لابردنی گه‌نده‌ڵی، كه گه‌نده‌ڵی نه‌ما عێراق ده‌گه‌شێته‌وه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی لانه‌برێ عێراق ناگه‌شێته‌وه.
سەبارەت بە ئامادەیی ڕەوتی سەدر بۆ گفتوگۆ لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی دوای بانگەوازەکانی دوێنێ شه‌مووی سەرکردەکان بۆ دانیشتن و دانوستان لەگەڵیان، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی جه‌ختی كرده‌وه كه ئێستا نازانن كێ نوێنەرایەتی چوارچێوەکە دەکات، نوری مالیکی، حەیدەر عەبادی، هادی عامری، یاخود عەمار حەکیم، چونكه سه‌رجه‌م ئه‌م سه‌ركردانه داوایان كردووه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ڕه‌وتی سه‌در ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن، كه‌واته چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كێیه، به‌ڕأستی ئێمه‌ش نازانین كێیه.
جێی باسه دوێنێ شه‌موو وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك دژی هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و چوونه نێو ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و به‌شێك له داموده‌زگاكانی تری حكوومه‌ت، خۆپیشانده‌ران تا ئێستاش له‌م شوێنانه ماونه‌ته‌وه و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه به‌بێ فه‌رمانی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در شوێنه‌كانیان جێبهێڵن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.