دیوانی شاهانه‌ی سعوودییه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كۆچی دوایی یه‌كێك له شازاده‌كانی ماڵباتی شاهانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
دیوانی شاهانه‌ی سعوودییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: شازاده مه‌ی كچی به‌نده‌ر كوڕی محه‌مه‌د كوڕی عه‌بدولڕه‌حمان ئال سعوود كۆچی دوایی كرد.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نوێژ له‌سه‌ر ته‌رمی شازاده مه‌ی له مه‌ككه‌ی پیرۆز ده‌كرێ و دواتریش بۆ گۆڕستان به‌ڕێ ده‌كرێ.
دیوانی شاهانه‌ی سعوودییه داوای له خوای گه‌وره كرد كه شازاده مه‌ی بخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.