ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوانیان دروست بوو.
ئاژانسی دهنگوباسی ئێران (ئیرنا) هه‌واڵی پێكدادانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌می نێوان سوپای ئێران و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان پشتڕاستكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه له پارێزگاری هه‌رمه‌ند له ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران ڕوویداوه و سه‌ره‌تا چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ته‌قه‌یان به‌ڕووی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران‌دا كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هاتوونه‌ته نێو سنووری خاكی ئێران و هه‌وڵیانداوه ئاڵای ئه‌فغانستان به‌رز بكه‌نه‌وه، به‌هۆیه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان دروستبووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا دۆخه‌كه له ناوچه‌كه ئارامبووه‌ته‌وه و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان وه‌ستاون.
جێی باسه ئه‌مه چه‌ند جارێكه ته‌قه‌كردن و شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ناوچه سنوورییه‌كان دروست ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.