ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در په‌یامێكی نوێی له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای عێراق بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وی ئێستا له عێراق روو ده‌دات شۆڕشێكی خۆڕسكه و هه‌لێكه بۆ گه‌ل هه‌ڵكه‌وتووه و له‌ده‌ست خۆتانی مه‌ده‌ن.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و شۆڕشه خۆڕسكه‌ی كه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م ناوچه‌ی سه‌وزی ڕزگار كرد، هه‌لێكی زێڕینه بۆ ئه‌و گه‌له‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆره به ئاگری نادادپه‌روه‌ری و تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و داگیركاری و پاشكۆیی ده‌سووتێ.
ڕاشیگه‌یاند: هیوادارم كاره‌ساتی هه‌لی زێڕینی ساڵی 2016 دووباره نه‌بێته‌وه، ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی تره بۆ نه‌هێشتنی تاریكی و گه‌نده‌ڵی و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و نه‌هێشتنی پاشكۆیی و لایه‌نگیری بۆ ده‌ره‌وه و دابه‌شكاری و تائیفه‌گه‌ری كه له داگیركردنی عێراقه‌وه تا ئێستا ماوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ گۆڕینی ڕیشه‌یی سیسته‌می سیاسی و ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنه‌كان. جه‌ختیشی كرده‌وه كه عێراقی وڵاتێكی مه‌زن و پیرۆزه و لانه‌ی شارستانییه‌ته، بۆیه ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست مه‌ده‌ن ئه‌گه‌ینا په‌شیمان ده‌بنه‌وه.
موقته‌دا سه‌در له تویته‌كه‌دا هه‌روه‌ها گوتی: هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست ئێوه هه‌مووتان به‌رپرسیارن له‌وه‌ی كه یان عێراقێكی باڵاده‌ست له‌نێو گه‌لان هه‌ڵده‌بژێرن، یاخود عێراقێكی پاشكۆ كه گه‌نده‌ڵكاران و ته‌ماحكارانی دنیا به ده‌ستی ده‌ره‌وه و رۆژئاوا بجوولێنرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته بڕوا، ئه‌و كات هیچ ڕێگه‌یه‌كم نامێنێ جگه له دوعا و گریان بۆ كۆتاهاتنی عێراق كه زۆر نزیكه، هه‌ر كه‌سێكیش پاڵپشتی له‌و چاكسازییه نه‌كات، ئه‌وا ده‌بێته دیلی توندوتیژی و میلیشیاكان و ڕفاندن و ته‌ماح و ترس و تۆقان و په‌ڕاوێزخستن و هه‌ژاری و زه‌لینكردن و نه‌مانی شه‌هامه‌ت.
له كۆتاییدا موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی داوای له هه‌موولایه‌ك كرد له ژێر ئاڵای ئه‌و و فه‌رمانی ئه‌و نا، به‌ڵكو له‌ژێر ئاڵای عێراق و بڕیاری گه‌له‌كه‌ی پاڵپشتی شۆڕشگێڕان بكه‌ن بۆ چاكسازی. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست بده‌ن، ئه‌وا ئه‌و تۆمه‌تبار مه‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.