Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 10:32

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: دەبێت دڵنیایی بدەین لە هیچ شوێنێک جینۆساید دووبارە نابێتەوە

کوردستان TV
100%

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، دەبێت پێکەوە کار بکەین بۆ دڵنیاییدان کە لە هیچ شوێنێک جینۆساید دووبارە نابێتەوە.

سەبارەت بە گەڕانەوەی ڕووفاتی 100 جینۆسایدکراوی بارزانی، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند: شەهرەزاد سیئۆد کونسوڵی گشتیی بە وەکالەت بەشداری بۆنەیەکی یادکردنەوەی بۆ ڕێزگرتن لە رووفاتی 100 قوربانی ئەنفال و بارزانی کرد کە لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێڕاق لە میانەی چەند هەڵمەتێکی جینۆسایدکردندا لەدژی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆمەڵکوژ کرابوونز

ڕاشیگەیاند: ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژی و برەودان بە ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ چەقی سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.

کونسوڵخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دا کە هەموومان دەبێت پێکەوە کاربکەین بۆ دڵنییاییدان کە جینۆساید هەرگیز لە هیچ شوێنێک دووبارە نابێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.