ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لعێراقی كه به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ناسراوه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م په‌یامێكی 10 خاڵی بۆ خۆپیشانده‌ر و مانگرتووانی ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڵاو كرده‌وه.
وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در په‌یامه‌كه‌ی به ڕێگه‌ی تویتێك بڵاو كرده‌وه كه وه‌ك ڕێنماییه بۆ خۆپیشانده‌ران و مانگرتووان ئه‌وانه‌ی ئێستا له ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقن.
ڕێنماییه‌كانی وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در بریتن له:-
1- ئه‌نجامدانی ڕێوڕه‌سمی حوسێنییه ئاساییه، به‌ڵام باشتره له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان بێت و به‌بێ هیچ په‌یامێكی تایفه‌گه‌ری.
2- نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باڵه‌خانه دروست بكرێت، به‌ڵكو ده‌كرێت پشت به كه‌ره‌ڤانه و هاوشێوه‌كانی ببه‌ستن.
3- پابه‌ندبن به پاك و خاوێنی په‌رله‌مان و هه‌موو شوێنه‌كان.
4- نابێت به‌یاننامه‌ی تاكه‌كه‌سی ده‌ربكرێت.
5- ڕێكخستنی مانگرتووان و پابه‌ندبوون به بنه‌مای شێفت به‌شێوه‌ی به‌ردوام، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش نابێت ژن بێنه نێو مانگرتووانه‌وه.
6- پێكهێنانی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و خشته‌ی پاسه‌وانی به‌بێ به‌كارهێنانی هیچ چه‌كێك.
7- ئه‌گه‌ر هه‌یه نوێژی هه‌ینی له گۆڕه‌پانی ڕێوڕه‌سمه‌كان ئه‌نجام بدرێت، بۆیه ده‌بێت پابه‌ندبن به پێشكه‌شكردنی وێنه‌یه‌كی جوان له ڕێكخستندا.
8- ده‌بێت ڕه‌چاوی هه‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌به‌رچاو بگیرێت كه لایه‌نگری ڕه‌وتی سه‌در نین بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی ئێوه بن ناڕه‌زایه‌تییه‌كان گشتی بن نه‌ك تایبه‌ت.
9- هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان.
10- پاراستنی موڵكه گشتی و تایبه‌ته‌كان و نزیك نه‌بوونه‌وه له شوێنه نیشته‌جێیه‌كان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراق ڕوو ده‌دات شۆڕشێكی خۆرسكه و سه‌ره‌تاش له ڕزگاركردنی ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ستی پێ كردووه.
داواشی له هه‌موولایه‌ك كرد پاڵپشتی شۆڕشگێڕان بكه‌ن، چونكه ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ ڕاماڵینی گه‌نده‌ڵكاران و له ده‌ستخۆتانی مه‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.