Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 10:32

چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە لایەنگرانی دەکات خۆپیشاندان ئەنجام بدەن

کوردستان TV
100%

چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەکات سبەی دووشەممە 01ـی 08ـی 2022 لە ناوچەی سەوزی بەغدا خۆپیشاندان بکرێت بۆ بەرگریکردن لە عێراق.

لە ڕاگەیەنراوێکی چوارچێوەی هەماهەنگیدا هاتووە کە "داوا لە گەلی عێراق دەکەین بەهەموو چین و توێژەکانییەوە، لە کەسایەتییە عەشایەرییەکان و ئەکادیمی و ڕۆشنبیرییەکان خۆپیشاندانێکی ئاشتیانە ئەنجام بدەن بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەیان."

ئەوەش هاتووە کە  "ئەو دەوڵەتە پایەکانی بە خوێنی هەزاران شەهید لەبەرامبەر ستەمکاری،  دیکتاتۆری، داگیرکاری، تایفییەت و تیرۆریستانی داعش جێگیر کراوە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە هۆشداری دەدەن لە پلاندانان بۆ کودەتایەکی گوماناوی و لەناوبردن و هەڵوەشاندنەوەی شەرعیەت و سووکایەتیکردن بە دامەزراوە دەستوورییەکانی وڵات و هەڵوەشاندنەوەی پڕۆسەی دیموکراسی."

چوارچێوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە "لەسەر پەیمان و بەڵێنی خۆتان بن، بەهیچ شێوەیەک ملکەچ نابین، کاتژمێر 05:00ـی ئێوارەی سبەی دووشەممە لە ناوچەی سەوز ئامادەبن."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.