Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 08:22

چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێک ئاراستەی ڕەوتی سەدر دەکات

کوردستان TV
100%

چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێک ئاراستەی ڕەوتی سەدر دەکات و تێیدا داوای گفتوگۆ لە هەموو هێزە سیاسییەکان بەتایبەت ڕەوتی سەدر دەکات.

لە پەیامەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی هاتووە کە "لە ڕوانگەی هەستکردنمان بەرپرسیارییەتی نەتەوەیی و گرنگی ئەو ساتەوەختە مێژووییەی عێراق پێیدا تدەپەڕێت، چوارچێوەکەمان بەردەوامە لە بانگهێشتکردنی هەموو لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەت برایانی ڕەوتی سەدر بۆ گفتوگۆکرن، لەکاتێکدا کە پەرەسەندنی بەردەوامی ڕووداوەکان خەریکە دەگاتە ئاستی کودەتا و بانگەوازە بۆ ڕووخاندنی شەرعییەتی دەستوور."

لە پەیامی چوارچێوەکە ئەم بابەتە بە مەترسیدار ناودەبات و هەروەها ئەوەش هاتووە کە "گەلی ڕەسەنی عێراق و خێڵە شەرەفمەندەکانیان و هێزە زیندووەکانیان ڕێگە نادەن پێشێلی ئەم نەگۆڕە دەستوورییانە بکرێت لەلایەن جەماوەری لایەنێکی سیاسییەوە کە نوێنەرایەتی هەموو گەلی عێراق ناکات."

ئەوەش خراوەتەڕوو کە "لەگەڵ خەڵک دەوەستین بۆ داکۆکیکردن لە مافی هاووڵاتییان و شەرعییەتی دەوڵەت و پڕۆسەی سیاسی و دەستوور و هەموو دەرئەنجامە یاساییەکان، بەهەموو توانایەکەوە بەرگری لێ دەکەین، هەرکەسێکیش بۆچوونێک یان پرۆژەیەکی هەبێت بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور لەڕێگەی چوارچێوە دەستوورییەکانەوە دەبێت بکرێت."

چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەیامەکەی جەختی کردۆتەوە کە "هەر کارێک بە پێچەوانەی ئەمەوە بکرێت، هەموو هێڵە سوورەکان دەبەزێنێت و هەڕەشە لە ئاشتی مەدەنی و سەروەری یاسا دەکات، و دەرگەیەکی فراوان بۆ ئەو گەندەڵانە دەکاتەوە کە دەستیان بەسەر پارەی خەڵکدا گرتووە و دەوڵەتیان تاڵان کردووە."

ئەمەش لەدوای پەیامەکەی ئەمڕۆی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر دێت کە تێیدا ڕایگەیاند، ئه‌وەی ئێستا له‌ عێراق ڕوو ده‌دات شۆڕشێكی خۆڕسكه‌ و هه‌لێكه‌ بۆ گه‌ل هه‌ڵكه‌وتووه‌ و له‌ده‌ست خۆتانی مه‌ده‌ن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.