لیژنه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی خۆپیشاندانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سبه‌ی دووشه‌می لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شوێن و واده‌ی ده‌ستپێكردنی گردبوونه‌وه‌كه‌یان ئاشكرا كرد.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕایگه‌یاند كه ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در سبه‌ی له شاری به‌غدا خۆپیشاندانێكی فراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری خۆپیشاندانه‌كه ڕایگه‌یاند: خۆپیشاندانه‌كه كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی سبه‌ی دووشه‌م له‌سه‌ر به‌رزه‌پرده‌ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده ده‌ست پێ ده‌كات و له سنووره‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز كۆتاییان دێت.
ڕاشیگه‌یاند: به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و حه‌شدی شه‌عبیش له خۆپیشاندانه‌كه به‌شدار ده‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌پارێزرێن كه بازنه‌یه‌كی ئه‌منییان بۆ دروست ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به واده‌ی كۆتاهاتنی خۆپیشاندانه‌كه‌ش، لیژنه‌ی ئاماده‌كاری خۆپیشاندانه‌كه جه‌ختی كرده‌وه كه بڕیاره‌كه به‌ده‌ست سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه.
له كۆتاییدا لیژنه‌كه ڕه‌تی كرده‌وه كه گردبوونه‌وه‌كه‌یان دژی لایه‌نگرانی سه‌در بێت، به‌ڵكو دژی حكوومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌وه‌ستنه‌وه و ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه و گه‌شتكردنی لێ قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.