له یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتیی تۆپی پێی خانمانی ئه‌ورووپا ٢٠٢٢دا، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را به ئه‌نجامی ٢-١ له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای برده‌وه و بووه پاڵه‌وان.
یارییه‌كه له یاریگای وێمبڵی له له‌نده‌ن پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو و به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان ٨٧ هه‌زار و ١٩٢ هانده‌ر ئاماده‌یبوون.
گێمی یه‌كه‌می یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیی تۆپی پێی خانمانی ئه‌ورووپا ٢٠٢٢ به بێ گۆڵ كۆتاییهات.
له گێمی دووه‌م و خوله‌كی ٦٢دا، ئێڵا تون كه له هه‌مان گێمدا هاته نێو یاریگاوه، گۆڵێكی بۆ ئینگلته‌را تۆماركرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده ١-٠. به‌ڵام ئه‌ڵمانیا له خوله‌کی ٧٩دا له‌رێگه‌ی گۆڵێكی لینا ماگول-ه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، ١-١.
یارییه‌كه له كاتی یاساییدا به یه‌كسانبوون كۆتاییهات و به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی براوه، په‌نا بۆ گێمی زیادكراو برا.
له خوله‌كی ١١٠ی یارییه‌كه‌دا، كڵۆی كێڵی گۆڵێكی بۆ به‌ریتانیا تۆماركرد و ئه‌نجامامه‌كه‌ی كرده ٢-١ و به‌و ئه‌نجامه‌ش یارییه‌كه كۆتاییهات. به‌وشێوه‌یه ئینگلته‌را بووه پاڵه‌وانی پاڵه‌وانێتیی تۆپی پێی خانمانی ئه‌ورووپا ٢٠٢٢.
ئه‌ڵمانیا خاوه‌نی زۆرترین نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یه كه بریتییه له هه‌شت نازناو. پێشتر له ساڵانی ١٩٨٩، ١٩٩١، ١٩٩٥، ١٩٩٧، ٢٠٠١، ٢٠٠٥، ٢٠٠٩ و ٢٠١٣دا ئه‌ڵمانه‌كان جامه‌كه‌یان بردووه‌ته‌وه و ئامانجیان بوو، بۆ جاری نۆیه‌م ببنه پاڵه‌وان. هاوكات ئینگلته‌را له ساڵانی ١٩٨٤ و ٢٠٠٩دا، دوو جار له یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتیی تۆپی پێی خانمانی ئه‌ورووپادا نه‌یتوانیبوو ببێته پاڵه‌وان و ئه‌مساڵ جامه‌كه‌ی برده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.