ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھۆشیار زێباری رایگەیاند سیستەمی سیاسیی ئێستا و دەستوور تەنھا بە میکانیزمی دەستووریی دەگۆڕدرێن.
ھۆشیار زێباری لە تویتێکدا نووسیوویەتی، سیستەمی سیاسیی ئێستا و دەستوو ناگۆڕدرێن، تەنھا بە میکانیزمی دەستووریی نەبێت.
هەروەها راشیگەیاندووە ،دەستووری عێراق ملکەچی ئارەزو و ھەوەسی تەنھا کەسێک نییە بەتایبەتیش کە 60 لەسەدای عێراقییەکان لە ساڵی 2005دا، دەنگیان پێ داوە، ھەروەھا مەرجەعییەت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی پاڵپشتییان لێ کردووە و دانیان پێدا ناوە.
جەختیشی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە دەرفەت بۆ ھەموارکردنەوەی دەستوور و گرێبەستی کۆمەڵایەتی نییە، تەنھا دوای راگۆڕینەوە و گفتوگۆیەکی چڕ نەبێت.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت دوێنێ یەکشەممە 31ی تەمووزی 2022 سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لەبارەی خۆپیشاندانی لایەنگرانی لە شاری بەغدا رایگەیاندبوو ئێستا دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی ریشەیی لە سیستمی سیاسیی، دەستوور و ھەڵبژارندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.