گوتەبێژی وەزارەی دەرەوەی ئێران هەڵوێستی کۆمارەکەی لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی عێراق نیشان دا و جەختی لە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکە کردەوە.
ناسڕ کەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی عێراق و خۆپیشاندانەکان ڕایگەیاند: عێراق وڵاتێکی گەورە و گرنگە، بێگومان ئێمە بە وردی و هەستیارییەوە چاودێری بۆ گۆڕانکارییەکانی ئێستای ئەم وڵاتە دەکەین.
ڕاشیگەیاند: ئێران هەمیشە جەخت لەسەر بوونی ئاسایش و سەقامگیری لەم وڵاتەی دراوسێ دەکاتەوە و پێمانوایە ئاسایشی عێراق ئاسایشی ئێران و ناوچەکەیە.
کەنعانی دووپاتی کردەوە کە بە وردی و هەستیارەوە چاودێری پێشهاتەکانی ئەم وڵاتە دەکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.