Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 08:23

پاریس سان جێرمان بووه‌ براوه‌ی نازناوی جامی سوپه‌ری فه‌ره‌نسا

کوردستان TV
100%


 
لەیاری جامی سوپەری فەرەنسا یانەی پاریس سان جێرمان سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر نانت تۆماركردو نازناوەكەی بردەوە، یاریەكە بەچوار گۆڵی بێ بەرامبەر بەسەركەوتنی پی ئیس جی تەواو بوو.
 لەگێمی یەكەم و لەخولەكی بیستو دوو لیۆنێل مێسی دوای ئەوەی تۆپێكی لەنەیمار پێگەیشت گۆلی پێشكەوتنی تۆماركرد، دوابەدوای ئەم گۆڵە لەخولەكی كۆتایی گێمی یەكەم نەیمار داسیلڤای بەرازیلی گۆڵی دووەمی بۆ پاریس تۆماركرد.
 گێمی یەكەم پاریس بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر لەپێشەوەبوو، لەگێمی دووەم و لەخولەكی پەنجاو حەوت سێرگیۆ رامۆس گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ پاریس سان جێرمان بەدەستهینا، یاریەكە بەرەو كۆتایی بوو، لەخولەكی هەشتاو یەك پاریس لێدانی سزای بەدەستهێنا، هاوكات یاریزانی نانت جان چارل بەكارتی سوور كرایە دەرەوە، نەیمار لێدانەكەی جێبەجێكردو دووەم گۆڵی خۆی و چوارەم گۆڵی یانەكەی تۆماركرد، نەیماری بەرازیلی لەیاریەكەدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردو ئەسیتێرە یاریەكە بوو، بەم بردنەوەیە پاریس جارێكی دیكە نازناوەكەی لەیانەی لێل وەرگرتەوە كۆی نازناوەكانی لەپێشەنگ كردە یانزە نازناو، دوابەدوای ئەمیش لیۆن دێت بەحەوت نازناو.    

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.