ڕاهینه‌ری ئیتالی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید کارلۆ ئەنچیلۆتی متمانەی خۆی بە سەرکەوتنی تیپەکەی لە جامی سوپەری ئەوروپا دەربڕی.
یاری جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا له‌رۆژی ده‌ی ئابی داهاتوو له‌هلسنگی وڵاتی فینله‌ندا به‌رێوه‌ده‌چێت، ریاڵ مه‌درید له‌یاری جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا رووبه‌رووی یانه‌ی ئه‌نتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی دبێته‌وه، ریاڵ مەدرید لە دوایین یاری دۆستانەی ئاماده‌گاریدا بە دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتالی تۆماركرد.
لای خۆیه‌وه ئەنچیلۆتی لە لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئاماده‌كاریه‌كی باشمان بۆ ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێ ئه‌نجام داوه، متمانه‌ی ته‌واومان هه‌یه له‌یاری جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا یه‌كه‌م نازناو له‌ده‌ستپێكی وه‌رزی ئه‌مساڵ ببه‌ینه‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌م راهێنه‌ره ئیتالیه دووپاتیكرده‌وه یاریه دۆستانه‌كان یارمه‌تیده‌ره بۆ رێكخستنی تیپه‌كه‌مان، تا له‌وه‌رزی نوێ به‌ئاستێكی به‌رز ده‌ربكه‌وین، ئەنچیلۆتی ستایشی هه‌ریه‌ك له كاسیمیرۆ و كرۆس و مۆدریچی كرد و به سێگۆشەی بەرمودا ناوی بردن، ئه‌و راهێنه‌ره سەبارەت بە دوایین گرێبەستەکانی بارسێلۆنا و سەرەڕای سەختی دۆخی ئابووری یانە کەتەلۆنییەکە، روونیكرده‌وه لە تۆپی پێدا بە هیچ شتێک سەرسام نیم، بارسێلۆنا کار بۆ پێکهێنانی تیپێکی گەورە دەکات،و ئەوەی بۆمن گرنگه تیپەکەمە،بۆیه پێویستە بارسێلۆنا هەمیشە ڕێزی لێبگیرێت.
یاری جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا له‌نێوان ریاڵ مه‌درید و ئه‌نتراخت فرانكفۆرت له فینله‌ندا به‌رێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.