ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا چاڤی هێرناندیز له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌داهاتووی یاریزانی هۆله‌ندی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه دی یۆنگ رایگه‌یاند، نازانێت دى یۆنگ لە یانەکەیاندا دەمێنێتەوە یان نا، بەڵام داواى هیچ شتێکیان له‌م یاریزانه نەکردووە.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا چاڤی دووپاتیكرده‌وه له‌ئێستادا كاتی زۆرمان له‌به‌رده‌م ماوه، بۆیه هه‌موو ئه‌گه‌رێك به‌كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه، چونكه ره‌نگه زۆر شت هه‌بێ له‌داهاتوو رووبده‌ن، چاڤی نه‌یشارده‌وه یاریکردنى دى یۆنگ لەم یارییانەى دواییدا لە دڵى بەرگریدا ئاماژە نییە بۆ مانه‌وه یاخود رۆیشتنی له‌ریزی یانه‌كه، ئه‌م قسانه‌ی چاڤی دوای ئه‌وه هات.
میدیاكان باس لەوەدەکەن، چاڤى لە هێڵى ناوەڕاستدا یارى بە دى یۆنگ نەکردووە، کە شوێنى یاریکردنى خۆیەتى، ئه‌میش وه‌ك كارتێكی فشار ناوی ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌ست به‌رداری یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه بێت.
هه‌روه‌ها ڕاپۆرتە رۆژنامه‌وانیه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه یانەى بارسێلۆنا داواى لە یاریزانی هۆله‌ندی فرینکى دى یۆنگ کردووە موچەکەى کەم بکاتەوە، یاخود یانه‌یه‌كی دیكه هه‌لبژێرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م یاریزانه سورە لەسەر مانەوەی لە یاریگاى کامپ نۆ.
یانەى بارسێلۆنا داوا لە یاریزانی هۆله‌ندی فرینکى دى یۆنگ ده‌كات موچەکەى کەم بکاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.