Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:20

د. سالار عوسمان سوپاس و رێزلێنانی پێشکەشی ستافی شانۆگەریی (دواڕۆژەکانی بابلۆ) کرد

کوردستان TV
100%


دکتۆر سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، سوپاس و ڕێزلێنانی  پێشکەشی ستاف و شانۆکارانی شانۆگەریی (دواڕۆژەکانی بابلۆ) کرد، کە توانییان بە سەرکەوتوویی و بە گڕوتێن و پشوودرێژییەکی ھونەریانەوە ئەم شانۆگەریە پێشکەش بکەن.
دواتر دکتۆر سالارعوسمان لەگەڵ تەواوی ستافی شانۆگەرییەکە کۆبووەوە و ڕۆڵ و ماندووبوونیانی بەرز نرخاند، کە نموونەیەکی جوانیان پێشکەش کردووە. 
هەروەها باسی لەوەش کرد، کە ئەم شانۆگەرییە دەبێتە وەرچەرخانێک لە مێژووی شانۆگەریی کوردیدا، گوتیشی ئێستا ئێوە چوونەتە نێو ماڵباتی کوردی و ئەوەیش پێشکەوتنێکی ترە و جێی دەستخۆشییە.
لەکۆتاییدا بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ئەوپەڕیی پاڵپشتی و پشتگیریی بۆ ستافەکە دووپاتکردنەوە و هیوای  بەخشش و بەردەوامی بۆ خواستن.

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.