Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 06:21

هادی عامڕی: ئەم دۆخە بەردەوام بێت لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت و ڕژانی خوێنی لێدەکەوێتەوە

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، ھادی عامری داوای لە رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی کرد کە لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، دەست بە گفتوگۆی جیددی و بنیاتنەرانە بکەن.

ھادی عامری کە یەکێکە لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەمانگی پەیامێکی لەبارەی پێشھاتەکانی رەوشی سیاسیی عێراق بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، لە کەشی زیادبوونی گرژیی راگەیاندندا لە میانی دەرکردنی بەیاننامە و راگەیەندراوی دژبە یەک کە تیایاندا داوای گردبوونەوەی جەماوەریی دەکرێت کە دوا جار ئەگەری ھەیە لە کۆنترۆڵ دەربچێت و ببێتە مایەی روودانی توندوتیژی، جارێکی دیکە داوا لە برایانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکەین کە لۆجێک، عەقڵ، ژێری زاڵ بکەن و دان بەخۆیاندا بگرن، ھەروەھا لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوانیان، دەست بە گفتوگۆی جیددی و بنیاتنەرانە بکەن.

راشیگەیاندووە کە گەلی عێراق لە حەفتاکانی سەدەی رابردووە تا ئەمڕۆ، تەنھا قوربانی داوە، بۆیە با چی دیکە خوێنی عێراقییەکان نەڕژێت، چونکە ئەمانەتە لەسەر شانی ھەمووان و پێویستە ناکۆکییەکان بە لێکتێگەیشتن و گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.

پێشتر هادی عامری داوای لە رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەمانگی کردبوو کە بە گفتوگۆ ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن.

ئەمەیش لە کاتێدایە تا ئێستا خۆپیشاندان و مانگرتنەکانی لایەنگرانی رەوتی سەدر لەناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا، دژبە کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە، بەردەوامە.

پێشتریش چوارچێوەی ھەماھەنگی داوای لە لایەنگرانی خۆی کرد کە یەکی ئابی 2022 لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا بە ئامانجی بەرگرتن لە سووکایەتییکردن بە دامەزراوەکانی دەوڵەت، خۆپیشاندانی ئاشتییانە ئەنجام بدەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.