Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 06:25

رۆنالدۆ هه‌ناسه‌یه‌كی ئومێد به‌خشی به‌ یانه‌كه‌ی و هانده‌رانی دا

کوردستان TV
100%

دوایین جار كریستیانۆ رۆنالدۆ هه‌ناسه‌یه‌كی ئومێد به‌خشی به‌ یانه‌كه‌ و هانده‌رانی دا ، دوایی ئه‌وه‌ی له‌ یاری دۆستانه‌ی مانچیسته‌ر یونایتد به‌رامبه‌ره‌ رایۆڤایكانوی ئیسپانی به‌ شداربوو ، كاتیك هه‌ردوولا به‌ گولێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسانبوون.
 گیمی یه‌كه‌می یاری به‌ بێ گۆل ته‌واو بوو ، له‌ گێمی دوووه‌م و دوای تێپه‌ربوونی سێ خوله‌ك یاریزان ئاماد دیالۆ گولی یانه‌ی شه‌یتانه‌ سوره‌كانی توماركرد.
 له‌به‌رامبه‌ر داو له‌ خوله‌كی 57 یاریزان ئه‌لڤارۆ گارسیا یاریه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه‌ و گۆلی یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، به‌ درێژایی یاری و به‌ ته‌واو بوونی كاتی یاسایی یاریه‌كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ وه‌ك خۆی مایه‌وه‌ و یاریش به‌یه‌كسانبوونی هه‌ردوولا به‌ گۆلێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان به‌ كۆتاهات.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.