Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:22

حکوومەتی کۆسۆڤۆ ئەو بڕیارەی بۆ مانگێک دواخست کە بووە هۆی گرژی لەگەڵ سربیا

کوردستان TV
100%


بڕیاری حکوومەتی کۆسۆڤۆ بۆ بەکارهێنانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی نیشتمانیی و ناسنامەی کۆسۆڤۆ بەو هاووڵاتییە سڕبییانەیشەوە کە لە کۆسۆڤۆ دەژین کە بووە هۆی دروستبوونی گرژی لەگەڵ سربیا بۆ مانگێک دواخرا.

حکوومەتی کۆسۆڤۆ لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە بڕیاری زۆرەملێی بەکارهێنانی ناسنامەی کۆسۆڤۆ و تابلۆی ئۆتۆمبێلی نیشتمانیی لەلایەن تەواوی هاووڵاتییانی کۆسۆڤۆ بە سڕبییەکانیشەوە تا یەکی ئەیلوول دواخستووە.

لە راگەیەندراوەکەدا رێگەگرتن لە تێپەڕین بە سنوورەکانی باکووری کۆسۆڤۆ لەلایەن سربییەکانی کۆسۆڤۆوە سەرکۆنە کراوە و بانگەشەی ئەوە کراوە کە ئەمە لە بەلگرادی پایتەختی سربیاوە ئامادەکارییان بۆ کراوە.

- گرژییەکانی نێوان سڕبیا و کۆسۆڤۆ

ئەم بڕیارەی حکوومەتی کۆسۆڤۆ ناڕەزایەتی ئەو سربییانەی بەدوای خۆیدا هێنا کە لە کۆسۆڤۆ دەژین و سربییەکان ئێوارەی دوێنێ تێپەڕین بە سنوورەکانی باکووری کۆسۆڤۆیاندا داخست.

لە کاتێکدا زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کۆسۆڤۆ لێ درا، پۆلیسی ئەو وڵاتە رایگەیاند، دەنگی تەقە لە چەند شوێنێک بیستراوە، بەڵام کەس بریندار نەبووە.

کۆسۆڤۆ لە 2008ەوە تاکلایەنە سەربەخۆیی خۆی راگەیاندووە، بەڵام سربیا هێشتا ئەوێ بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت.

ئامانج لە پرۆسەی دیالۆگی بەلگراد-پریشتینا کە لە 2011 بە نێوەندگیری یەکێتیی ئەورووپا دەستی پێ کردووە ئەوەیە، هەردوو وڵات پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە و دان بە یەکتردا بنێن.

پرۆسەی دیالۆگی نێوان کۆسۆڤۆ و سربیا، هاوشێوەی گرژییەکانی ئێوارەی دوێنێ بە هۆکاری لێکجیاواز زوو زوو رادەگیرێن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.