Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:25

لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 37 کەس بەهۆی کۆلێراوە لە سۆماڵ گیانیان لەدەستداوە

کوردستان TV
100%


رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند کە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، 37 کەس بەهۆی کۆلێراوە لە سۆماڵ گیانیان لەدەستداوە.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە راپۆرتێکدا سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی کە لە کانوونی دووەم بۆ حوزەیرانی ئەمساڵ، هەشت هەزار و41 حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە سۆماڵ تۆمار کراون و 37 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

سەرنجیش خراوەتە سەر ئەوە کە نزیکەی لەسەدا 54ی تووشبووان منداڵی خوار تەمەن دوو ساڵەن. باس لەوەش کراوە کە لەسەدا 49ی تووشبووان لە رەگەزی مێن کە لەسەدا 28یان بەشێوەیەکی جیددی تووشی تینوومانەوە بوونەتەوە.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی نووسیوویشیەتی، تەنها لەسەدا 52ی دانیشتوانی سۆماڵ دەستیان بە ئاوی پاک بۆ خواردنەوە دەگات و ئەو وشکەساڵییەی سۆماڵی گرتووەتەوە دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە، هەوڵی دوورکەوتنەوە لەو ئاوە دەدرێت کە بە کۆمەڵ بەکار دەهێندرێت و دەبێتە هۆی تەشەنەسەندنی نەخۆشییە گوازراوەکان.

دوای ئەوەی لە 2017 لە سۆماڵ راگەیەندرا کە 78 هەزار و865 کەس تووشی کۆلێرا بوون و هەزار و 160 تووشبووش گیانیان لەدەست دا، بۆ یەکەمجار دەست کرا بە بەکارهێنانی ڤاکسینی دژەکۆلێرا.

مانگی رابردوو حکوومەتی سۆماڵ و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، چوار هەزار و 984 کارمەندی تەندروستییان ئەرکدار کرد و 897 هەزار و 86 کەسیان ڤاکسین کرد لە کۆی ئەو 934 هەزار و 511 کەسەی بڕیارە ڤاکسینیان بۆ بەکار بهێندرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.