Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 06:16

ڕانیە؛ درۆن ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج

کوردستان TV
100%

نزیک کاتژمێر 11:30ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 01ـی 08ـی 2022 ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگەی چوارقوڕنە- ڕانییە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج بەپێی زانیارییەکان تەنیا کەسێک بریندارە.

ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر لەسەر ڕێگەی چوارقوڕنە- دەربەنی ڕانییە کرایە ئامانج، لەمبارەیەوە هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین  بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: بەپێی زانیارییەکانمان سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە بریندارە و سەرنشینەکانی دیکە لەوە دەچێت ڕایان کردبێ و هەستیان بە مەترسی کردبێت.

ڕاشیگەیاند: ئێستا پۆلیسی ڕانیە بۆ لێکۆڵینەوەکردن لە شوێنی ڕووداوەکەیە.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو شوێنەی ئۆتۆمبێلەکەی لێ کراوەتە ئامانج شوێنی نیشتەجێبوونە و بە دەیان باخ و خانووی هاووڵاتییانی لێیە و شوێنێکی ئاوەدانە و تەنیا دوو کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری ڕانیە دوورە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.