گۆڤاری کیکەری ئەڵمانی راپرسیەکی ده‌رباره‌ی باشترینه‌كانی وه‌رزی رابردووی خولی ئه‌لمانیای ئه‌نجامداوه، ڕاپرسیه‌كه به‌ده‌نگی هانده‌رانه كه باشترینه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن، بە پێی دەنگدانەکە، هێرشبەری یانەی لایپزیگ کریستۆف نکۆنکۆی بەباشترین یاریزانی وەرزی رابردووی خولی ئەڵمانیا دیاریکراوە دوای ئه‌وه‌ی سه‌دو سی و چوار ده‌نگی هانده‌رانی به‌ده‌ستهێناوه.
دوابه‌دوای ئه‌میش رۆبرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پێشووی بایرن میونشن لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکەدایە بەكۆكردنه‌وه‌ی سه‌دو بیست‌و هه‌شت ده‌نگ و کیڤن تراپی گۆلپارێزی یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرت بە شه‌ست و پێنج دەنگ لە پلەی سێیەم دێت.
بردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته له‌لایه‌ن نکۆنکۆ له‌كاتێكدایه ناوبراو لە کۆتایی وەرزی رابردوو به‌هه‌مان شێوه خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئەڵمانیای وەرگرت كه لەلایەن یه‌كگرتووی یانەکانی بۆندلسیگا ئاماده‌كرابوو، له‌سه‌ر ئاستی راهێنه‌رانیش کریستیان سترێچی راهێنەری یانەی فرایبۆرگ بە باشترین راهێنەری خولەکە دیاریکراوە دوای ئەوەی یانەکەی لە وەرزی رابردوودا له‌كۆی سی و چوار یاری په‌نجاو هه‌شت گۆلی تۆماركردبوو له‌به‌رامبه‌ردا ته‌نیا چل‌و شه‌ش گۆڵی له‌سه‌ر تۆماركراوه.
لەسەر ئاستی کچانیش، لیا شولەری یاریزانی یانەی بایرن میونشن بە باشترین کچە یاریزانی خولی ئەڵمانیا دیاریکراوە بە کۆکردنەوەی سه‌دو چل و یه‌ك دەنگ بە جیاوازی بیست و شه‌ش دەنگ له‌پێش ئەلیکساندەر بۆب هات.
کریستۆف نکۆنکۆی بەباشترین یاریزانی وەرزی رابردووی خولی ئەڵمانیا دیاری‌کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.