Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 04:29

بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ده‌ستگیركردنی 2 تۆمه‌تباری راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ده‌ستگیركردنی 2 تۆمه‌تباری به‌بڕی  بیست و پێنج دانە حەبی هۆشبەر جۆری (B2 ) كە لەناو قایشی پانتۆڵ شاردبوویانه‌وە راگه‌یاند.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: لە ڕێكەوتی 1 / 8 / 2022، لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بنكەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی دەروازی سنووری حاجی ئۆمەران سە بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( 25 ) بیست و پێنج دانە حەبی هۆشبەر جۆری (B2 ) كە لەناو قایشی پانتۆڵ شاردبوویەوە لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی بڕی( 468 ) چوار سەد و شەست و هەشت دەنك حەب هۆشبەر لەجۆری ( میتادۆن )لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار بەناوەکانی ( ع ـ ح ـ أ ) و ( ب ـ ک ـ ص ) تۆمەتبارەکان.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.