لایەنگرانی رهوتی سەدر لە عێراق، لە سێیەمین رۆژی خۆپیشاندانەکەیاندا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کە باڵهخانه حکوومیەکان و نوێنەرایەتییە بیانیەکانی لێیە، داوای "هەڵبژاردنی پێشوەخت، دادگاییکردنی سەرۆکوەزیرانی پێشوتری عێراق، نوری مالیکی و گۆڕینی ئیدارەی دەسەڵاتی دادوەری" دەکەن.
پشتیوانان و لایەنگرانی موقتەدا سەدر، دوای ئەوەی بەربەستە کۆنکرێتییەکانی دەوروبەری ناوچەی سەوزیان لابرد، چوونە بینای پەرلەمان و دەربڕینی ناڕهزایهتییان بە شێوەی چالاکی دانیشتن دەستپێکرد، ناو بە ناو درووشم لە دژی ئەمریکا، ئێران و نوری مالکی دەڵێنەوە.
خۆپیشاندەران لە هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەنگدانیان سازكرد و "موقتهدا سەدریان بە فەرمانڕەوا و حاکمی رەها"ی عێراق ناساند.
ئەو خۆپیشاندەرانە کە لە ناوچەکانی باشووری عێراقەوە بەتایبەتیش ناوچەی سەدری بەغداوە روویان لە پەرلەمان کردووە، هەرچەندە لە یەکەم رۆژی خۆپیشاندانەکەیاندا دووچاری کێشەی نەبوونی خواردن و خواردنەوە بوونەوە، بەڵام دواتر ئەو کێشەیەیان بۆ چارەسەرکرا و خواردنیان بۆ دابینکرا.
ئەو سەربازانەی ئەرکی پاراستنی ناوچەی سەوزیان لە ئەستۆدایە، بێ ئهوهی بهكهوتنیان لهگهڵ خۆپیشاندەران ههبێت بەردەوامن لەسەر ئەرکەکانیان و خۆپیشاندەرانیش باس لەوە دەکەن کە فەرمانیان پێکراوە رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان نەبنەوە.
هاوکات خۆپیشاندەران باس لەوە دەکەن تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بۆ سازکردنی هەڵبژاردنی پێشوەخت، گۆڕینی ئیدارەی دەسەڵاتی دادوەری و دادگاییکردنی گەندەڵکاران، ناوچەی سەوز جێناهێڵن.
دوێنێ موقتەدا سەدر لە راگەیەندراوێکیدا داوای لە هێزە ئەمنییەکان، حەشدی شەعبی و ئەندامانی هۆزەکان کرد بەشداری لەو چالاکی دانیشتنەدا بکەن کە لە ناوچەی سەوز بەڕێوەدەچێت.
سەدر بانگەوازی گۆڕینی دەستوور و وازهێنان لە رژێمی پەرلەمانی کرد، بەڵام ئاماژەی بەوە نەکرد کە شێوازی رژێمی خوازراو سەرۆکایەتی بێت یان نیمچە سەرۆکایەتی.
دوا بە دوای ئەو راگەیەندراوەی سەدر، پشتیوانان و لایەنگرانی بە لێشاو روویان کردە ناوچەی سەوز.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.