دوای ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی یاریزانی ئیسپانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئه‌سینسیۆ له‌گه‌ل یانه‌كه‌ی به‌نادیاری مایه‌وه، له‌ئێستادا ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی گرێبه‌ستێكی ئاماده‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ی یانه‌ی شاهانه بگوازێته‌وه ریزه‌كانی خۆی.
له‌مباره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بلاویكرده‌وه، شه‌یتانه سووره‌كان هه‌وڵه‌كانیان چركردووه‌ته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی ماركۆ ئه‌سینسیۆ بۆ ریزه‌كانی خۆی.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه یانه‌ی مان ی‌و ئاماده‌یه له‌به‌رامبه‌ر بری بیست و پێنج ملیۆن پاوه‌ند ئه‌سینسیۆ بگوازێته‌وه ریزه‌كانی، به‌پێی قسه‌ی ئاژانسه‌كان کارگێڕی ریاڵ مەدرید پێشتر بەڕێوەبەری کارەکانی ئەم یاریزانەیان ئاگادار کردوەتەوە لە بەرامبەر بڕی سی و چوار ملیۆن پاوەند ئامادەن ده‌ستبه‌رداری بن.
له‌لایه‌كی دیكه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ رونیکردوەتەوە، مێرنگی ئاره‌زوو ده‌كات به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێ، ئەو یاریزانە بفرۆشن، چونکە لە ساڵی داهاتوودا گرێبەستەکەی کۆتاییدێت و ده‌توانێت بێ به‌رامبه‌ر روو له‌هه‌ر یانه‌یه‌ك بكات ئاره‌زوو بكات.
مانچسته‌ر یونایتد گرێبه‌ستێكی ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌سینسیۆ بگوازێته‌وه ریزه‌كانی خۆی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.