یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقیا بریاريدا به‌دواخستنی گه‌ری داهاتووی پالاوتنه‌كانی گه‌یشتن به‌جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای داهاتوو كه‌بریاره له‌مانگی ئه‌یلولی داهاتوو به‌رێوه‌بچێت.
به‌پێی گۆرانگاریه‌كه‌ی كاف یاریه‌كانی هه‌ردوو گه‌ری سێیه‌م و چواره‌م له‌مانگی ئه‌یلولی داهاتوو بۆ ئاداری دوو هه‌زارو بیست و سێ دواده‌خرێت، ئه‌میش له‌پێناو ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م هه‌لبژارده‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا كه گه‌یشتونه‌ته جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست و دووی قه‌ته‌ر.
نوسینگه‌ی جێبه‌جێكار له‌یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقیا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌م گۆرانگاریه نیشاندا، یاریه‌كانی گه‌ری پێنجه‌میش له‌مانگ حوزه‌یرانی دوو هه‌زارو بیست و سێ ئه‌نجام ده‌درێت و یاریه‌كانی گه‌ری شه‌شه‌میش له‌ئه‌یلولی سالی داهاتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.